٢٣ تشرینی دووەم ٢٠١٩ - ٠٩:٠٨
ئایەتوڵڵا خاتەمی: ئەمریکا، فەڕانسەو ئاڵمان بەرپرسایەتی ڕێکخستنی بشێویی نانەوەکەی ئەم دواییەی ئێرانیان لە ئەستۆیە

گوتاربێژی نوێژی هەینیی ئەمڕۆی تاران وێڕای ئاماژە بە کەڵک وەرگرتنی ناڕەوای ژمارێک ئاژاوەگێڕو هەرچی و پەرچی لە داواکاریی خەڵکی ئێران، وتی: ئەمریکا لەسەرووی ڕێکخستنی ئەو بشێویانەوەیەو بەداخەوە فەڕانسەو ئاڵمانیش هاوکاری بوون لەو بارەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - جێ بەجێ کرانی گەڵاڵەی هەموارکردنی نرخی سوتەمەنی(بەنزین) لە ئێران لە سەرلەبەیانی هەینیی ڕابردووەوە، ناڕەزایەتی ئاشتیانەی خەڵکی هاوکات لە تاران و ژمارێک شاری دیکەی ئێران بەدواوە بوو، بەڵام چەند کەسێکی ئاژاوەگێڕ کە مەشقیان پێکرابوو بەئامادەبوون لەنێو خەڵکی ناڕازی لە ئێران، زیانیان گەیاند بە سامانە گشتیی و تاکەکەسییەکان تەنانەت بانکەکان، سەنتەری پزشکیی خێرا، ئەمبوڵانسەکان و گواستنەوەی گشتی.

ئایەتوڵڵا "سەید ئەحمەد خاتەمی" لە گوتارەکانی نوێژی هەینیی تاران بەئاماژە بە ئاژاوەو بشێویەکانی ئەم دواییە لە ئێران، وتی: دوژمنانی گەلی ئێران، سێ ساڵ پلانیان دانا بۆ ئاژاوەنانەوە لە ئێران بە ڕاهێنانی هێزەکانیان لە دەرەوەو ناوخۆی وڵات، بەڵام گشت پیلان ودهۆکان بەرپەرچ درانەوە.

گوتاربێژی نوێژی هەینیی تاران بەئاماژە بە داکۆکی ژمارێک وڵات لە ئاژاوەچیان و تاڵانکەرانی سامانی خەڵکی ئێران لە ڕووداوەکانی ئەم دواییە، وتی: رژیمی سەعودی هاوڕێ لەگەڵ پاڵپشتیی و لایەنگریی دراڤی، میدیاکانیان خستەبەردەست ئەو ئاژاوەگێڕانە.

ئایەتوڵڵا خاتەمی، تاقمی ترۆریستیی مونافقینی بە یەکێکی دیکە لە ڕێکخەرانی بشێویەکانی ئەم دواییە ناوبرد و وتی: مونافقینی مرۆکوژ کە١٧هەزار ئێرانیان ترۆر کرد، داکۆکیان لەو شەڕخواز و ئاژاوەچیانە کرد.

گوتاربێژی نوێژی هەینیی تاران بەئاماژە بەوەی کە گەلی مەزنی ئێران، شایەتی هێمایەکی دیکەی پووچەڵ بوونەوەی پیلانگێڕیی دوژمنانی شۆڕش بوون لەرۆژانی ڕابردوودا، کوتی: با حکومەتی ئێرانیش وادەو بەڵێنی خۆی جێ بەجێ بکاو ڕێگەنەدا نرخی کاڵاو شتومەک زیاد بکا.

خەڵکی ئێرانی ئیسلامی لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا بە سازدانی ڕێپێوان لە شارە جیاجیاکان، کردەی ئاژاوەچیانیان مەحکوم کرد.

..........
340